کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتی صلاح الدین ایوبی لە ئەفغانستان کرد
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتی صلاح الدین ایوبی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکیەکانی خێرخوازی لە وڵاتی ئەفغانستان کە لە ژێر داگیرکەری ئەمریکا رزگار بووە.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا وەقفەکە ژمارەیەکی زۆر چالاکی وەکو دابەشکردنی خۆراک و پارە و کەلوپەلی نووسین و گۆشتی سوور و جڵوبەرگ ئەنجام دایەوە. هەروەها لەو شوێنانەی کە پێویستە مزگەوت دروست دەکات.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتێکی نزیکدا دروستکردنی مزگەوتەکە کۆتایی دێت و مزگەوتەکە بۆ عیبادەت دەکرێتەوە.
کورتاران ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتر بناغەی مزگەوتەکە دانرابوو بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفتەکان دروستکردنی راگیرابوو و ئەوان وەک کاروانی ئومێد دروستکردنی مزگەوتەکەیان لە ئەستۆ گرتووە و دواتر وتی، "بەردەوامین لە چالاکیەکانی خێرخوازی لە ئەفغانستان. چەند رۆژ پێشتر مزگەوتەکانی سووسا و حاجی ئەحمەد کورتولمانمان کردەوە. إن شاء الله ئەمڕۆ بناغەی مزگەوتی صلاح الدین ایوبی دادەنێین. لەو کارە مەیدانییەی کە ئەنجاممان دا، مزگەوتێکمان دەستنیشان کرد کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٦٠٠ مەتر چوارگۆشە بوو، شەش مەدرەسە و مزگەوتێکی لە سەرەوەی هەبوو، کە بناغەکانی دانرابوو بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتەکان نەتوانرا دروست بکرێت. بەهیوای ئەوەی ئەم مزگەوتە بە سپۆنسەری مامی حاجی ئەحەمەد کورتولمان، یەکێک لە خێرخوازانی کاروانی ئومێدمان تەواو بکەین."
بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی بە دروستکردنی مزگەوتەکە کرا. هەروەها لەکن مزگەوتەکە بە پشتگری خێرخوازەکان بیرێکی ئاو دروست کرا. یەکەمین هەڵکەندنی بیرەکە بەناوی زەمزەم-١٢ لەلایەن جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتی وەقفی کاروانی ئومێد ئەنجام درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.